هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بڕی 890 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەکردووە، ئەم بڕەش 79 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، ئەمەش وایکردووە ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ئایار دوابکەوێت.
هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە چییە؟
جام کوردی - هۆکاری سەرەکیی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ئایار و بڵاونەکردنەوەی خشتەی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد کردووە، لە کاتێکدا دەبێت 120 ملیار ڕەوانەی بەغداد بکات، واتە 70 ملیاری کەمتر بۆ بەغداد ناردووە.
2 کاتژمێر لەمەوبەر