ئەبولفەزڵ شکارتچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر باشووری دوورگەی "لارک" کە بووە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی (عەباس ئیسلامی، قودرەت زەرەنگاری، و عەبدولڕەزا گوڵزاری)، بێ وەڵام نابێت.
بهرپرسهكهی ئێران جەختی لهوه کردەوە تاران لیستی ئامانجەکانی بۆ گەڕی نوێی جەنگ ئامادە کردووە و ئەمجارەیان بە تەکتیک و "سوپرایزی" نوێوە دەردەکەون کە زۆر بەهێزتر و وێرانکەرتر دەبێت لە جەنگەکانی پێشوو، و ڕایگەیاند هێزەکانیان بۆ هەموو ئەگەرەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
شکارتچی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن کرد و وتی، ئەگەر ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکرێت، تاران ڕێگە بە دەرچوونی نەوتی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نادات و گەرووی هورمز بە تەواوی دادەخەن. وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران بۆ جەنگێکی سەرتاسەری ئامادەیە و هێرشەکانیان تەنها لە چوارچێوەی ناوچەکەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەک دەبێت کە بازرگانی و ئابووریی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا پەکبخات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەی.
ئێران لە وەڵامی هێرشهكهی ئهمریكا: هێرشی داهاتوومان سنوورەکان دەبڕێت
جام کوردی - وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند بەلەمێکی وڵاتەکەی، ڕایگەیاند تۆڵەی کوژراوەکانیان دەکەنەوە و وەڵامەکەیان زۆر مەودایەکی دوورتر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبڕێت
11 کاتژمێر لەمەوبەر