بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، رووداوەکە بەکاتی ناوخۆی ئێران روویداوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "چوار کەشتی ویستوویانە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، لە گەرووی هورمزەوە بچنە ناو کەنداو."

سەبارەت بە وردەکاریی رووبەڕووبوونەوەکە، لایەنی ئێرانی ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەتا هۆشداریی پێویست دراوە بە کەشتییەکان، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان، هێزە ئێرانییەکان تەقەی ئاگادارکردنەوەیان کردووە. ئەمەش وای کردووە کەشتییەکان لە هەوڵەکەیان پاشەکشە بکەن و بگەڕێنەوە.

هەروەها میدیاکانی ئێران تا ئێستا ناسنامە و جۆری ئەو کەشتییانەیان ئاشکرا نەکردووە،