بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 3.51 دۆلار زیادی کرد و گەیشتە 97.8 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک (واتا بە ڕێژەی 3.72% بەرزبووەوە). هاوکات، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 3.31 دۆلار چووە سەر نرخەکەی و گەیشتە 91.99 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک (بە ڕێژەی 3.73% بەرزبووەوە).

دانیال هاینز، شارەزای ئابووری لە دامەزراوەی (ANZ) ڕایگەیاند؛ هێشتا بڕی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا سنووردارە و کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش چارەسەر نەکراون.