ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی (کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی) لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە: "هێشتا ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران یەکلایی نەبووەتەوە و ئەوەی لە لایەن هەندێک لە میدیا و سەرچاوە ڕۆژئاواییەکانەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی داڕشتنی ڕەشنووسی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن بڵاودەکرێتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە".


سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە پڕۆسەی گفتوگۆکان هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بە شێوەیەک کە تاران تاوەکو ئەم ساتەش نێوەندگێری پاکستانی (وەک لایەنی سێیەم و کۆکەرەوەی پێشنیازەکان) لە کۆتاییهاتنی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە شێوازێکی فەرمی و کۆتایی ئاگادار نەکردووەتەوە.