ئەمڕۆ هەینی، 29ی ئایاری 2026، مەسعود پزیشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتییئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیلەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مالیزیا و پاکستاندا هەبووە و تێیدا جەختی لەسەرپابەندبوونی ئێران بە دیپلۆماسی کردووەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: "سیاسەتی ئێران پەرەپێدانیهاوکارییەکانە لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ لە هەموو بوارەکاندا."
شەری ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە 28ی شوباتی ئەم ساڵەوەدەستیپێکرد و 40 رۆژی خایاند. رۆژی 8ی نیسانیش ئاگربەست لە نێوانلایەنەکان راگەیێندرا.
لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست، پاکستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نێوەندگیریدەکات بۆ دانوستاندن و گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییپێهێنانی جەنگ. لە11ی نیسان گەڕێکی دانوستاندنیش لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئابادیپایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە.