مەسعود پزیشكیان، وەزارەتی کشتوکاڵی راسپارد کە پلان و ستراتیژی خێرا دابڕێژن بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی کە لەوانەیە بەهۆی سنووردارکردنی هەندێک لە دەروازە سنوورییەکانەوە لەسەر نرخی کاڵا سەرەکییەکان و دەرمان دروست ببن.
هەروەها لەبارەی گرنگیدان بە لایەنی بازرگانی، سەرۆککۆماری ئێران تیشکی خستووەتە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە،
-بەکارهێنانی زۆرترین توانای بەندەرەکانی باکوور بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی هەر کورتھێنانێک.
-پەرەپێدانی رێڕەوە بازرگانییە جێگرەوەکان بۆ دەستەبەرکردنی هاوردەکردنی بەردەوام.
-سوودوەرگرتن لە توانای وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت وڵاتانی وەک پاکستان، رووسیا و ئازەربایجان، بۆ دابینکردن و هاوردەکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، هاوکات داوای خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان گوتی: وەزارەتی کشتوکاڵی ناچار کردووە کە گرووپی کاری پسپۆڕ و دیاریکراو بۆ هەر جۆرە کاڵایەک پێکبهێنێت. ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی رێگریکردن لە پەرتەوازەیی و لە دروستبوونی پشێوی لە پرۆسەی بڕیارداندا.
هەروەها وەزارەتەکەی راسپاردووە بۆئەوەی ل بەخێراترین کات وڵاتانی سەرچاوە بۆ دابینکردنی کاڵاکان دیاریی بکەن، تا پرۆسەی کڕین و هاوردەکردن بە شێوازێکی یەکگرتووتر و خێراتر بەڕێوەبچێت.