جام کوردی - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ گەیشتن بە "چوارچێوەیەکی شەرەفمەندانە" بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی هەواڵی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە وێنەکەدا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسعود پزیشکیان و میری قەتەری نوێکردەوە و لە زمانی پزیشکیانەوە نووسی: (ئێران) ئامادەیە بۆ گەیشتن بە "چوارچێوەیەکی شەرەفمەندانە" بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ناوچەکە.

پزیشکیان جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە دڵسۆزی و پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازی وتووێژ سەلماندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لایەنی بەرامبەر ئیرادەی خۆی نیشان بدات و بە کردار و بۆچوون پابەند بێت بە پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.