دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، وەفدی حەجی عێراق لە سعودیە، بۆ جاری چوارەم لەسەریەک خەڵاتی “لە بەیتم”ی وەک باشترین وەفدی حەج بەدەستهێنا.

هاوکات، ساڵانە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە خەڵاتی “لە بەیتم” دەبەخشێتە ئەو وڵاتانەی کە لە ڕووی ڕێکخستن، پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە حاجیانیان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان، باشترین ئاست پێشکەش دەکەن، عێراقیش لەم چەندساڵەی دوایدا زۆرترین جار ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە.