سەرەڕای دیارینەکردنی هیچ بەروارێک بۆ مەراسیمەکە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری موحسین مەحموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پڕوپاگەندەی ئیسلامی لە تاران ڕایگەیاند کە بارەگایەکی تایبەت بۆ ئامادەکاریی مەراسیمەکە پێکهێنراوە و چەندین لایەن کار لەسەر پلاندانان دەکەن.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی کە زیاتر لە 3 دەیە ڕێبەرایەتی ئێرانی کرد و لە 28ی شوباتدا شەهید کرا .
لە نیساندا هەزاران ئێرانی یادی چلەی ڕێبەری پێشوویان کردەوە، بەڵام مەراسیمی فەرمی بەهۆی شەڕەوە ئەنجام نەدرا.
مەحموودی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێکخراوەکان کار دەکەن بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو تاوەکو دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی فەرمی، مەراسیمێکی گەورە بە بەشدارییەکی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.