جام کوردی - ترەمپ چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاوکات لەگەڵ دەستدرێژی ئاسمانی
ئەمریکا و ئیسرائیل، چەکی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران بۆ کورد دابین کردووە، بەڵام
ئەوان بۆ خۆیان وەریانگرتووە.
هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی تاقمە تیرۆریستییەکان کە بنکەیان لە کوردستانی عێراقدا هەیە، ئەوەش نیشان دەدات کە ئەو گرووپانەی ترەمپ ناویان دەهێنێت لە ڕاستیدا ئامادەی ئۆپەراسیۆن بوون، بەڵام ترەمپ و ئیسرائیل لە هۆکاری سەرەکی ئەو شکستە تێنەگەیشتن. هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەم گرووپانە لە نێو خەڵکی کوردستان لە ئێراندا هیچ پێگەیەکیان نییە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بی بی سی لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی بەدواداچوونی بڵاوکردەوە و تیایدا دەریدەخات کە لە سەروبەندی شەڕی ٣٩ ڕۆژەدا هەندێک لایەنی کوردی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی ئێراندا ئامادە کردووە و بڕیار بوو هێزەکانی ئەو لایەنانە ٧٢ کاتژمێر دوای دەستپێکردنی شەڕەکە بچنە ناو خاکی ئێران و لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، کوردستان، و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن. تۆڕی هەواڵی بی بی سی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناو ئەو لایەنانە بڵاویکردەوە، نزیکەی دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی شەڕەکە، لە ئەندامانی ئەو گروپانە لە وڵاتانی جۆربەجۆر، لەوانە کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و هەندێک وڵاتی ئەوروپی، داواکرا بگەڕێنەوە بۆ کوردستانی عێراق.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەڵێن بەو گرووپانە درابوو کە لەکاتی دەستپێکردنی شەڕەکەدا بنکە و ناوەندەکانی هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بکرێنە ئامانجی هێرشەکان، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بەڵێنی پشتیوانی ئاسمانی و دابینکردنی چەک و تەقەمەنیشیان پێدراوە.
بەڵام بە پێچەوانەی خەیاڵی پلاندانەرانی پنتاگۆن، کۆمەڵگەی کورد لە ئێران و تەنانەت زۆرێک لە هێزە ناوخۆییەکان ئامادە نەبوون ئاسایشی نەتەوەیی بکەنە قوربانی پلانی جوداخوازی. زۆرێک لە هۆز و نوخبەی کورد لە خاکەلێوەی ١٤٠٥ بەیاننامەیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە “ناکۆکی ناوخۆیی بنەماڵەیە و ڕێگە نادەن چەکی ئەمریکی خاکی پاکی ئێران بە خوێنی براکانیان سوور بکات”. ئەم "نا" گەورەیە بۆ ئەمریکا بڕبڕەی پشتی پلانی یاخیبوونی چەکداری لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە شکاند.
مێژووی کورد، دابەشبوونیان، ڕێوڕەسم و بیروباوەڕەکانی، مەسەلە کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکانی، پێکهاتەی خێڵەکی، ململانێ ناوخۆییەکانی، ڕادە و شێوازی گۆڕانکارییەکانی
لە ناوچە جیاجیاکان و پەرەسەندنی چەمکی هاووڵاتیبوون پێویستی بە باسێکی دیکە هەیە کە
لە دەرەوەی بازنە و ئامانجی ئەم وتارەیە ، بەڵام نەزانینی واقیعەکان دوژمنی بەلاڕێدا
بردووە. ئەو ڕاستییەی کە کورد لە بنەڕەتدا باوەڕی وایە کە ئەوان ڕەسەنترین ئێرانین.
نهێنی شکستی پیلانی هێرشی زەوینی هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکە ئەم یەکێتییە نەتەوەییە
بوو لە دەوری "ئێران" و "ئێرانی بوون". ئەمریکا و ئیسرائیل له
و واقیعه تێنەگەیشتوون و له وەهمی ئەوەی گەلی شکۆمەندی ئێران بەدوای دروشمی بێ
بنەما و درۆی ئەوان بکەوێت، هەمدیسان تووشی شەرمەزاریی و شکستی ئابڕووبەرانە دەبن.