جام کوردی - میدیایەکی هیندستان ڕەخنەی لە داواکاری سەرۆکی ئەمریکا گرت بۆ ئەوەی وڵاتانی عەرەبی بچنە نێو "رێککەوتنەکانی ئیبراهیم"ەوە، ئەو پێشنیازەی بە "حەبی ژەهراوی" وەسف کرد و نووسیبووی نە ئێران و نە ئەو وڵاتە عەرەبییانەی لەلایەن واشنتۆن کراونەتە ئامانج، ئامادە نین ئەو پێشنیازە قبوڵ بکەن.
ڕۆژنامەی "ستەیتمان" بە زمانی هیندی لەم ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی: لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران لە ٢٥ی ئایاردا بەردەوام بوون، دۆناڵد ترەمپ (سەرۆکی ئەمریکا) داوای لە سەرکردە باڵاکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە بەشداری "ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام" بکەن. پەیماننامەکە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا، زنجیرەیەک ڕێککەوتنە کە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی؛ پرۆسەیەک کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین دەستی پێکرد. سەرۆکی ئەمریکا هەمان ڕۆژ لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا ئەم پێشنیازەی دووبارە کردەوە. ئیدیعای کرد: "دوای ئەو هەموو هەوڵانەی ئەمریکا داوە بۆ پێکەوە دانانی ئەم مەتەڵە زۆر ئاڵۆزە، پێویستە لانیکەم هەموو ئەم وڵاتانە لە یەک کاتدا ڕێککەوتننامەکانی ئەبراهام واژۆ بکەن، ناچاری بێت."
ترەمپ لە پەیامی مەجازیدا ئەگەری پەیوەستبوونی ئێرانیشی بەو ڕێککەوتنانە (دوبارەکردنەوەی وەهمەکانی خۆی) هێنایە ئاراوە. ئەمە بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمان دەبێت، بەو پێیەی ئەوەی پێی دەوترێت "بەرەنگاربوونەوەی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا" یەکێک بوو لە پاڵنەرە سەرەکییەکانی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکان. بەداخەوە بیرۆکەکە لە باشترین حاڵەتدا خەونێکی بۆرییە بۆ ترەمپ. دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئەمریکا، لە 26ی ئایاردا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ پۆلیتیکۆ قسەی کرد، پێشنیارەکەی ترەمپی بە “حەبێکی ژەهراوی” وەسف کرد. “ترەمپ هەلومەرجی نوێی بۆ ئاشتی خوڵقاندووە کە نە ئێران و نە ئەو وڵاتانەی کە باسی لێوە دەکرێت قبووڵی ناکەن.”
بەرگریکردنی ترەمپ لەم جۆرە ڕێبازە ئەوە دەردەخات کە "هیچ تێگەیشتنێکی نییە لەو توڕەیی و ناڕەزاییەی کە زۆرێک لە خەڵک لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی وڵات هەستی پێدەکەن بۆ کردەوەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان."
ژمارەی کوژراوانی فەرمی لە کەرتی غەززە، کە ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە (دوای ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا) هێرشێکی بەرفراوانی تێدا ئەنجامداوە، ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس کە زۆرینەی ڕەهایان ژن و منداڵن. جگە لەوەش زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەسی دیکە لەو هێرشە دڕندانەیەدا بریندار بوون کە زۆر کەس بە "جینۆساید" ناویان بردووە.
هەر لە سەرەتای شەڕی ئێرانەوە، ئیسرائیل لە هێزی زەمینی و هێرشی ئاسمانی بەردەوام لە باشووری لوبنان کەڵک وەردەگرێت، بە ڕواڵەت بۆ دروستکردنی "ناوچەی پارێزراو" لە دژی هێرشەکانی حزبوڵڵا. لەو ناوچانەدا زیاتر لە سێ هەزار و 200 کەس کوژراون (شەهید) و نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەسیش برینداربوون و ملیۆنان کەسیش ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل و حکومەتی لوبنان لە مانگی نیساندا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆکرد!
وێرانکاری بەربڵاوی غەززە، بەحرەین و ئیماراتی توڕە کرد تا ئەو ڕادەیەی کە مەنامە دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی شەڕ، باڵیۆزی خۆی لە تەلئەبیبەوە بانگهێشت کردەوە. بەڵام هیچ کام لە وڵاتان لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام نەکشایەوە. بەڵکو هاوکاری بازرگانی و ئەمنی بەردەوام بوو و هەردوو وڵات پێیان وابوو کە هاوکاری نزیکتر لەگەڵ ئیسرائیل خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان دەکات. بەڵام بەحرەین و ئیمارات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیستسنان. بە واتایەکی تر وڵاتانی دیکە زۆر کەمتر ئامادەن یان توانای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.
کاتێک بەرپرسانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤، کە چوار ساڵ دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم، سەردانی سعودیەیان کرد، دەوترێت محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە پێی ڕاگەیاندوون کە ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، "ترسی کوشتنی هەیە". هەرچەندە زۆر کەس پێیان وابوو کە ڕیاز پێش شەڕی غەززە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نزیک بووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی سعودیە تاڕادەیەکی زۆر ئەم ئیدیعایەیان ڕەتکردووەتەوە. جگە لەوەش لەوەتەی شەڕی غەززە دەستیپێکردووە، بن سەلمان و بەرپرسانی دیکەی سعودیە چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەبێ هەنگاوی "نەگەڕاوە" بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین، مومکین نابێت. هاوکات ماوەیەکە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیاش لە هەڵکشاندایە.
نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە مانگی شوباتدا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە “تورکیا ئێرانی داهاتووە”. لەم دواییانەدا میکی زوهەر، وەزیری ڕۆشنبیری (!) و وەرزشی (ڕژێم)ی ئیسرائیلیش لە ٢٠ی ئایاردا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە پێویستە تورکیا وەک "دەوڵەتی دوژمن" مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. هەروەها لە قەتەر، بەرپرسانی حکومەت هێشتا توڕەن لە هێرشەکانی تەلئەبیب بۆ سەر دۆحە لە ساڵی ٢٠٢٥، کە ئامانجیان تیرۆرکردنی هەندێک لە سەرکردەکانی حەماس بوو کە بنکەکانیان لە پایتەختی قەتەر بوو. دۆحە لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو کە ئامادەبوونی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لەو وڵاتە بەشێکە لە هەوڵێکی نێوەندگیری بەرفراوانتر لەسەر داوای ئەمریکا و ئیسرائیل.
هێرشەکان بووە هۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی بەناوبانگی کۆشکی سپی کە تێیدا ترەمپ بینرا کە "چاودێری" بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات، لە کاتێکدا نەتانیاهۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ "داوای لێبوردن" لە سەرۆکوەزیرانی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی کردبوو.
نووسەر دەنووسێت، “ئەو بیرۆکەیەی کە ئێران دوای شەڕێکی ماڵوێرانکەر دەچێتە ڕیزی واژۆکارانی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمیشەوە زیاتر لە فانتازیایەک دەچێت، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩، کە شۆڕشی ئێران بووە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی.
سەرکردە نوێیەکانی ئێران دەستبەجێ پشتگیریان لە دۆزی فەلەستین کرد و لە ساڵانی دواتردا حزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکانی دیکە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.”
لە بەرامبەردا ئیسرائیل چەندین هێرشی سەربازی بۆ سەر ئامانجەکانی ناو ئێران ئەنجامداوە و زانایانی ناوەکی پێشەنگی وڵاتەکەی تیرۆر کردووە و هەنگاوی دیکەی گرتووەتەبەر. کەواتە پێدەچێت گاڵتەجاڕانە بێت کە نزیکەی نیو سەدە مێژووی گرژ بە هەوڵێکی کەم یان هیچ هەوڵێک بۆ ئاشتەوایی ڕەت بکرێتەوە. کەواتە بۆچی ترەمپ پێشنیارێکی لەو شێوەیە دەکات؟
ڕەنگە ئەمە هەوڵێک بێت بۆ ڕازیکردنی هەندێک گروپ و بەرژەوەندی ناوخۆیی لە ئەمریکا یان ئیسرائیل کە دەیانەوێت پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی فراوانتر بکەن و فشاریان لەسەر واشنتۆن دەکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
لێکدانەوەی دووەم دەتوانێت ئەوە بێت کە ئەو هەنگاوە هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی دیپلۆماسی بەرەو چارەسەرکردنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران بە دانانی بەربەستێکی سەرنەکەوتوو لە ڕێگەی دانوستانەکان “لە چوارچێوەی پێویستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل”. ڕەنگە ڕێبازێکی لەو شێوەیە ڕەنگدانەوەی هەمەچەشنی تێڕوانین و هەڵوێستەکان بێت سەبارەت بە شەڕی واشنتۆن.
نووسەر لە کۆتاییدا دەڵێت: تێڕوانینی سێیەم ئەوەیە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو وێرانکاری و ئازارە مرۆییانەیە کە بەسەر غەززە و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لوبنان کەوتووە، بەو هیوایەی کە ڕەنگە لە کۆتاییدا جۆرێک لە سیاسەتی ڕێککەوتن لەسەر بنەمای بازرگانی و ئاسایش بەس بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە. بەڵام وەک ترەمپ بۆی دەردەکەوێت، ئەمە زۆر بەدووری نازانرێت.