جام کوردی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە ئێرانییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ناڕەحەت بوون، ڕایگەیاند بە خێرایی کێشەکەی چارەسەر کردووە.
ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کێشەیەکی بچووک هەبوو، بەڵام زۆر بە خێرایی چارەسەرم کرد، کێشە بچووکەکە ئەوە بوو کە ئێرانییەکان ناڕەحەت بوون لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. بۆیە، قسەم لەگەڵ هەسەدە کرد و گوتم تەقە مەکەن، منیش قسەم لەگەڵ نەتانیاهۆ کرد و گوتم تەقە مەکەن، هەردوولاش تەقەکردنیان لە یەکتر وەستاند.”