جام کوردی - بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەید محەمەد میر حوسەینی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال_ی کرد و تاجەگوڵینەی رێز وەفای لەسەر دانا.

سەرکونسوڵی ئێران پیرۆزبایی یادی ٥١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان_ی کرد وەک هێزێکی گەورە و کاریگەری هەرێمی کوردستان و عێراق ؛ دواتر باسی لە سیاسەت و تێڕوانینەکانی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و سکرتێری گشتیی یەکێتی، کە لە رابردوودا رۆڵی گەورەی دەگێڕا بۆ ئاشتی و تەبای نێوان گەلانی عیراق و سیاسەتی سەرکەوتووانەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هەر ئەمەش وایکرد هەمیشە بە شانازییەوە یادەوەرییەکانی بەرز رابگرین.

لای خۆیەوە یەکێتیش باسیان لە پەیوەندی پتەوی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران ییان کرد کە هەمیشە لە کاتە سەخت و دژوارییەکاندا هاوکار و یارمەتی دەرت گەلی کورد بوون .