جام کوردی ـ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان سەردانی  کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێرانی لە هەولێر کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲ـ٦ـ۲٠۲٦ ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەل شاندی یاوەری سەردانی کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد و لەلایەن فرامرز اسدی، کونسوڵی گشتی پێشوازی لێکرا.