نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە. بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەو بودجەیە بۆ ئەپگرەید و فراوانکردنی ڕێگای سلێمانی–چەمچەماڵ–کەرکووک لە بەشی تاسڵوجە بۆ بانی مەقان بە درێژی 50 کیلۆمەتر، هەروەها بۆ ئەپگرەید و فراوانکردنی ڕێگای گرشین–سحێلا بە درێژی 22 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە. دروستکردنی یەکتربڕی گرشینیش بەشێکە لەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ژێرخانی هاتووچۆ، کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگا و ئاسانکردنی جوڵەی هاووڵاتیان و گواستنەوەی کاڵاکان لە ناوچە جیاوازەکانە.
بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی پرۆژەکانی ڕێگاوبان دەکات لە کوردستان بە 80 ملیۆن دۆلار
جام کوردی - وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێگاوبانی هەرێمی کوردستان ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو قەرزەی بە عێراق دەدرێت کە بڕەکەی 900 ملیۆن دۆلارە.
13 کاتژمێر لەمەوبەر