نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە. بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەو بودجەیە بۆ ئەپگرەید و فراوانکردنی ڕێگای سلێمانی–چەمچەماڵ–کەرکووک لە بەشی تاسڵوجە بۆ بانی مەقان بە درێژی 50 کیلۆمەتر، هەروەها بۆ ئەپگرەید و فراوانکردنی ڕێگای گرشین–سحێلا بە درێژی 22 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە. دروستکردنی یەکتربڕی گرشینیش بەشێکە لەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ژێرخانی هاتووچۆ، کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگا و ئاسانکردنی جوڵەی هاووڵاتیان و گواستنەوەی کاڵاکان لە ناوچە جیاوازەکانە.