جام کوردی - گرووپی ئەلیکترۆنی و هاککەری "حەنزەلە" ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بووە لە چوونە ناو تۆڕی تاقمی "پژاک" و زانیاری ناوخۆیی ئەو گرووپەیان دەست کەوتووە.
گروپی هاککەری"حەنزەلە" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنی دزەکردن و هاککردنی ژێرخانی ئەلیکترۆنی گروپی "پژاک"ی لە ئەستۆ گرت.
گروپەکە ڕایگەیاند کە بەڵگەنامە و زانیارییە نهێنییەکانی پەیوەست بە پێکهاتەی فەرماندەیی و تۆڕەکانی پەیوەندی و ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی گروپەکەیان دەستکەوتووە.