سەبارەت بەو بڕیارەی ئینتەرپۆل لە دژی سەرکردە و ئەندامانی میلیشیا چەکدارە کوردییەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەرکرد، حەسەن هانیزادە، شارەزای کاروباری ناوچەیی، ڕایگەیاند: کردەی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە دەرکردنی حوکمی قەزایی و ناردنی حوکمی دادوەریی هۆکاردار بۆ ئینتەرپۆل بۆ ڕادەستکردنەوەی سەرکردە تاوانبارەکانی پژاک، دیموکرات، کۆمەڵە و پاک گروپە تیرۆریستییەکان ڕێوشوێنێکی تەواو یاساییە کە لەسەر بنەمای ئیرادەیەکی نیشتمانی دەرکراوە.
وتیشی: لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە کردەوەی تیرۆریستی دژی وڵاتێک بە هەر پاڵنەرێک بە نموونەی کردەوەی تیرۆریستی دادەنرێت، ئینتەرپۆلیش پابەندە بە پشتبەستن بە یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستیەکان دەستگیر بکات و ڕادەستی وڵاتی داواکار بکات.
ئەم شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان ڕایگەیاند: ڕێبەرانی تاقمە تیرۆریستییەکانی پژاک، کۆمەڵە، دیموکرات و پاک کە دەیان ساڵە بە چڕکردنەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بوونەتە هۆی هەراسانکردن و بڵاوکردنەوەی نائەمنی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، بە ئازادی گەشت دەکەن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و تەنانەت ڕژێمی زایۆنیستی. ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا هەموو ڕێوشوێنێکی سیاسی و قەزایی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ پێشگرتن لە چالاکییەکانی تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان و هەروەها ڕێککەوتنی ئەمنی تاران و بەغدا جەخت لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی بنکەی ئەو گرووپانە لەسەر خاکی عێراق دەکاتەوە.
هانیزادە ڕایگەیاند: بەداخەوە تا ئێستا لایەنی عێراقی خۆی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی بەتەواوی بەدوور گرتووە. بەڵام ئێران لە دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی عێراق، خۆی لە چوونە ناو خاکی عێراق بە شێوەیەکی تاکلایەنە و دەستگیرکردنی سەرکردەی گروپە دابڕێندراوەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەدوور گرتووە. شەهیدبوونی هەزاران کەس لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران و بە تایبەت پارێزگای کوردستانی ئێران لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی گرووپە جوداخوازەکان هیچ بوارێکی بۆ ئێران نەهێشتۆتەوە کە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگ بێت.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: لە پرۆسەیەکی وەهادا، جێگری نێودەوڵەتیی دەسەڵاتی دادوەری، بە پشتبەستن بە داخوازییەکانی خەڵکی ئێران و بە تایبەت خەڵکی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا کە بە هۆی کردەوەی ئەو چەکدارانەوە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، دۆسیەی بۆ هەریەک لە سەرکردە سەرەکییەکانی ئەو گرووپانە تۆمار کردووە و ئەو تاوانە گوماناویانەی بە پاساوەوە پێشکەشی ئینتەرپۆل کردووە.
ئەم شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان ڕایگەیاند: ئەرکی پۆلیسی نێودەوڵەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئێستا، دەستگیرکردنی تاوانبارانە بە پشتبەستن بە ناوەڕۆکی ئەو فایلانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە نێردراوە و ڕادەستی ئێرانیان بکات بۆ دادگاییکردن. ئه گه ڕ پۆلیسی نێوده وڵه تی له و باره یه وه دوودڵ بێت و له ژێر کاریگه ڕی زلهێزه کاریگەرەکانی ڕۆژئاوادا، له ده ستبه سه ڕکردن و ڕاده ستکردنی تاوانباران و سەرکرده ی تاقمه تێرۆریستییه کان، ئێران مافی خۆیه تی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ده ستگیرکردنی سەرکردەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان بگرێتەبەر.
هانیزادە جەختی لەوە کردەوە: سروشتییە کە یاسا نێوخۆییەکانی عێراق، بەتایبەتی مادەکانی حەوت و هەشتەمی دەستوورەکەی، بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەدژی وڵاتانی دیکە قەدەغە بکەن و ئێرانیش مافی ئەوەی هەیە، بە پشتبەستن بە یاسا ناوخۆییەکانی عێراق، ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی گرووپە میلیشیا چەکدارە کوردییەکان بگرێتەبەر. ئێستا زیاتر لە ٤ ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق تێپەڕیوە؛ بەڵام بەداخەوە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە تێڕوانینی نەتەوەیی خۆیان، ڕەتیدەکەنەوە هاوکاری ئێران و حکومەتی ناوەندی بەغدا بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرکردەکانی ئەو گروپانەی کە پێشتر باسکران کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانە.
وتیشی: ئێستا کە وادەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵگەکانیان لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە، ئێران مافی خۆیەتی، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە، هێزە سەربازییەکانی بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی توخمە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت؛ هەروەک چۆن هێزە سەربازییەکانی تورکیا چەندین جار چوونەتە ناو خاکی عێراقەوە بۆ بەدواداچوونی توخمە تیرۆریستییەکانی تورکیا.
ئەم شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان ڕایگەیاند: هەندێک وڵاتی ئەوروپی وەک بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و سوید بوونەتە ناوەندی کۆبوونەوە بۆ توخمە تیرۆریستییەکان و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم وڵاتانە ڕوانگەیەکی دوولایەنەیان هەیە بۆ دیاردەی تیرۆر. ئەم وڵاتانە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەشێکن لە سیستەمی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، دەبێت بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان توخمە تیرۆریستییەکان لە وڵاتەکانیان دەربکەن.
هانیزادە لە کۆتاییدا وتی: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پۆلیسی نێودەوڵەتی، "ئینتەرپۆل"دایە، کە دەبێت بەدواداچوون و سزادانی تاوانباران و دەستبەسەرکردنی توخمە تیرۆریستییەکان و ڕادەستی ئێرانیان بکات لەسەر بنەمای داواکاری جێگری نێودەوڵەتیی دەسەڵاتی دادوەری. ئەگینا ئێران مافی ئەوەی دەبێت ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
ئینتەرپۆل پابەندە بە ڕادەستکردنەوەی سەرکردە جوداخوازە کوردەکان بە ئێران / ئێران مافی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی تاقمە دژبەرەکان لە خاکی هەرێم هەیە
جام کوردی - پسپۆڕێکی کاروباری ناوچەکە بە ئاماژەدان بەو بڕیارە دادوەرییانەی کە لە دژی سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییە کوردییەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچووە، جەختی لەوە کردەوە کە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) پابەندە بە دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەی ئەو تاوانبارانە بە ئێران بە پێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ئەگەری دواکەوتنیشدا ئێران مافی خۆیەتی ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.