جام کوردی - وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سەرەتای قەدەغەکردنی تەواوەتی کەشتیوانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای سوور ڕاگەیاند. بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، سەنعا هۆشداری داوە کە لەمەودوا هەر جوڵەیەکی دەریایی ئیسرائیل لەو ناوچەیە بە “ئامانجی سەربازی” هەژمار دەکرێت و ڕاستەوخۆ هێرش دەکرێتە سەر.

فەریق جەنەڕاڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: ئامانجێکی هەستیاری سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە یافای داگیرکراویان کردۆتە ئامانج.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: ئێمە بە توندی وەڵامی هەر گرژییەک دەدەینەوە و ئۆپەراسیۆنەکانمان هاوتەریب لەگەڵ شەڕ و بە هاوبەشی لەگەڵ میحوەری جیهاد و بەرخۆدان چڕتر دەکرێنەوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە جەخت لەسەر مافی گەلەکەمان و نەتەوەی ئیسلامی ئازاد دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی ئەمریکی-ئیسرائیل.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە بەرامبەر ئەو گەمارۆ ناڕەوایەی کە بەسەر میللەتەکەمان و گەلانی میحوەری جیهاد و بەرخۆداندا سەپێنراوە، دەستبەردار نابین.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵەکانی دوژمن تێکدەشکێن و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و گەمارۆدان بەردەوام دەبێت، بەردەوام دەبێت.