جام کوردی -هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان دانوستانێک بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان ڕووی نەداوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەرپرسانی باڵای ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوەکردووە و داوایان لێکردووە هێرشەکانبوەستێنێت. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکان بۆ ئێستا وەستاون، بەڵام لە هەمان کاتدا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئێران ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ نەکات کە واشنتۆن داوای دەکات، ”سبەی شەو جارێکی دیکە بۆردومانیان دەکەینەوە”.
هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئاگربەست لەگەڵ ئێران بووەتە یەکێک لە “ئاگربەستە پێشێلکراوەکانی مێژوو”. بەڵام دوای کاتژمێرێک، بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەم قسانەی بە تەواوی ڕەتکردەوە و وتی کە گێڕانەوەی ترەمپ سەبارەت بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەگەڵیدا "درۆیەکی تەواو"یە و هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان دانوستانێک بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان ڕووی نەداوە.