جام کوردی ـــ کۆبوونەوەی هەماهەنگی و پلاندانان بۆ سەردانەکەی داهاتووی پارێزگاری سلێمانی بۆ پارێزگای کرماشان بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگاکانی جێبەجێکردن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی ڕێگە خۆشکردن بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو.

ئەم دیدارە دوای هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی کرماشان وەک سکرتێری لێژنەی ئابووری سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێدا نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵ، ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی، گومرگ، پارکی زانست و تەکنەلۆجیا و چەند دامەزراوی تری جێبەجێکار ئامادەی بوون.

لەم دیدارەدا، تەوەرە ئابوورییەکانی سەردانەکەی شاندی سلێمانی، تواناکانی پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش، پێشنیارەکانی دەزگا جێبەجێکارەکان، هەروەها بەرنامە تایبەتمەندەکان و کۆبوونەوە پێشبینی کراوەکان، بۆ ئەم گەشتە تاوتوێ کران.

ڕێکخەرانی ئەم دیدارە ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەو هەماهەنگییەی کە کرا، بە مەبەستی زۆرترین کەڵک وەرگرتن لە توانا هاوبەشەکانی کرماشان و سلێمانی و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو پارێزگاکە بووە.