بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داریوش سادقی، بەرپرسی بەشی چاودێری گومرگی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 875 هەزار تۆن کەلوپەلی ترانزێت بە بەهای 531 میلیۆن و 227 هەزار دۆلار لە گومرگی پەروێزخانەوە گواستراوەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەم سنوورە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە ناوچەییەکاندا، زیادی کرد: هاتوچووی بەردەوامی کەلوپەلی ترانزێت لە ڕێگەی پەرویزخانەوە توانای کارپێکردنی ئەم دەروازەیە لە پاڵپشتیکردنی زنجیرەی دابینکردن و گواستنەوەی بازرگانی نیشان دەدات.

بە گوتەی سادقی، گازۆیل، نافتا، قیر، بەنزین، شەکر و پاشماوەی کارتۆن لە گرنگترین کەرەستەی ترانزێتن کە بەم گومرگەدا تێدەپەڕن.

بەرپرسی بەشی چاودێریی گومرگی پارێزگای کرماشان هەروەها تێکڕای هاتوچووی ڕۆژانەی ترانزێت لە ڕێگەی سنووری پەروێزخانەوە بە 253 یەکە ڕاگەیاند و مسۆگەر کردنی پێگەی دووهەمی ترانزێتی وڵاتی بە نیشانەی گرنگی ئەم سنوورە لە ئاسانکاریی بازرگانی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی چالاکییە ئابوورییەکانی ناوچەکە زانی.