جام کوردی ـــ ڕیاڵ مەدرید بە سێ ڕێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەدیداس، فلای ئیمارات و ئێچ پی داهاتی 300 ملیۆن یۆرۆی لە درێسەکەی بۆ هەر وەرزێک بەدەستهێنا؛ ئامارێک کە هیچ یانەیەکی تر تەنانەت نەگەیشتووەتە 250 ملیۆن یۆرۆ.
دوایین پەیوەندی ئەم زنجیرە زێڕینە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فلای ئیمارات بوو تا ساڵی 2031، ئەمەش درێژترین گرێبەستی سپۆنسەری درێسە لە مێژووی لالیگادا، کە داهاتی ساڵانەی یانەکەی لە 70 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ زیادکردووە. جگە لەوەش هێڵی ئاسمانی ئیمارات فڕۆکەیەکی تایبەت بە بۆ گەشتکردنی تیمەکە، دابین دەکات.
پێشتر ئەدیداس گرێبەستەکەی تا ساڵی 2034 درێژکردبووەوە، مارکە ئەڵمانیەکە لە ساڵی 1998ەوە دابینکەری جلوبەرگی یانەی ڕیال بووە و ئێستاش بەم ڕێککەوتنە ساڵانە نزیکەی 120 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە سەر حسابی یانەکە. پشکی کۆمپانیای HP کە لە ساڵی 2024ەوە نێوی خۆی لەسەر قۆڵی کراسەکان دەنووسرێت، ساڵانە 80 ملیۆن یۆرۆیە.
بۆ تێگەیشتن لە ڕادەی ئەم باڵادەستییە ئابوورییە، تەنیا پێویستە سەیری ڕکابەرەکان بکرێت. مان سیتی دووەم گرانترین درێسی جیهانە بە نزیکەی 220 ملیۆن یۆرۆ. هەریەکە لە یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمدان بە 200 یۆرۆ و کەمێک کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ.
کارگێڕی زیرەکی پێرێز، یانەی ڕیال مەدریدی کردووە بە یانەیەک کە بەڕاستی بێ ڕکابەرە. ئێستا گەیشتن بە 300 ملیۆن یۆرۆ تەحەدایە بۆ یانە زەبەلاحەکانی دیکەی ئەوروپی، بەڵام مەدرید دەریخستووە کە پێشەنگی بێ مشتومڕە لەسەر ئەم ڕێگایەدا.
داهاتی 300 ملیۆن یۆرۆیی ڕیال لە درێسەکەی
June 12, 2026