کرێکارێک لە ناوچەی پیشەسازیی بازیان لە سلێمانی، لە ناو کارگەیەکی ریسایکڵکردنەوەی ئاسن گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە کاتی کارکردن لە بەشی ریسایکڵکردنی پاشماوەی ئاسن ڕوویداوە و گومان دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی پارچەیەکی ئاسنی کۆن بووبێت کە لەناو پاشماوەکاندا هەبووە و لە ئەنجامی گوشار یان گەرمیی بەرزەوە تەقیوەتەوە.بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی، لیژنەیەک لە پەیوەندیداران چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ هۆکارەکە دەستپێکردووە. سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەکە لە کاتی ریسایکڵکردنی پارچە ئاسنێک ڕوویداوە.ئەم جۆرە ڕووداوانە پێشترش لە کارگەکانی ریسایکڵکردن و تواندنەوەی ئاسندا تۆمارکراون، چونکە هەندێک جار مواد یان تەقەمەنییە کۆنەکان بە هەڵە لەگەڵ پاشماوە ئاسنەکان تێکەڵ دەبن و مەترسیی تەقینەوە دروست دەکەن.