راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، تیمەکانی دیوانی پارێزگا دەستیان کردووە بە دروستکردنی بەربەست بۆ چەند شوێنێکی ئاوی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا، هاوکات لە چەند جێگەیەکی پێویستدا کامێرای چاودێری جێگیر کراون.بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مەبەست لەم هەنگاوە پاراستنی گیانی گەشتیارانە لە کاتی روودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، جگە لەوەی بەربەستەکان دەبنە ئاسانکارییەکی گرنگ بۆ تیمەکانی فریاگوزاری لە کاتی گەڕان و بەدواداچوونەکانیاندا.پارێزگای هەڵەبجە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەم رێکارانە بۆ رێگریگرتنە لە دووبارەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی دڵتەزێن لە ناوچە گەشتیارییەکەدا.