جام کوردی ـــ کەسایەتییەکی سیاسی بەناوبانگی ئەمریکی بە بەشداریکردن لە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئێران، ئاڵای ئێرانی بەرزکردەوە.
جاکسۆن هینکڵ، یەکێک لە کەسایەتییە سیاسیە بەناوبانگەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ بەشداری لە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کرد لە شاری تیخوانا لە مەکسیک و پشتیوانی خۆی بۆ قوتابیانی قەلعەنۆیی لە مۆندیالدا ڕاگەیاند.
ئەم کەسایەتییە ناودارە یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە 3.8 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
ناوبراو پێشتر چەندین جار لە شەڕی ترەمپ لە دژی ئێران پاڵپشتی ئێرانی کردبوو و بە یەکێک لە کەسایەتییە ناودارە سیاسییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا دادەنرێت.
هینکڵ کە بەشداری، مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران بوو، درێسێکی ئێرانی لەبەردا بوو و وتی: ئێمە لێرەداین لە شاری تیخوانای مەکسیک، ئاڵای ئێرانم لەگەڵدایە؛ ئێرە شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەی ئێرانە.
ئەو کەسایەتییە ناودارەی ئەمریکی دەڵێت: شانازی دەکەم بەوەی کە ئەمڕۆ لە ئۆردوگای مەشقەکانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراندا دەبم.