جام کوردی ــ بیست و سێهەمین خولی مۆندیالی تۆپی پێ کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمشەو پێنجشەممە 11ی حوزەیران دەستپدەکات و یەکەم یاری لە نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور لە یاریگای مەکسیکۆ سیتیدا   بەڕێوەدەچێت.

بێگومان لەم مۆدیالەدا چەند یارییەکی سەرنجڕاکێش بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی نێوان ئینگلتەرا-کرواتیا، فەرەنسا-نەرویج، ئۆرۆگوای-ئیسپانیا و ئەڵمانیا-ئیکوادۆر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، دەکرێت سەرەتای وروژاندن بێت بۆ هاندەرانی و لایەنگرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا.

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی مۆندیالی 2026 ئەوەیە کە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ دواجار لەم پاڵەوانێتییەدا یاری دەکەن. ئەو دوو ئەستێرەیە لە دوای مۆندیالی 2006ەوە بەرەوام لە مۆندیالدا یارییان کردووە، ئێستاش بۆ دواجار گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێی جیهان ئەزموون دەکەن.