لە پۆستەکەدا تەنها یەک ئیمۆجی لەگەڵ وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی ئەلنەسر بڵاو بووەتەوە؛ کردارێک کە زۆرێک لە بەکارهێنەران وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ لیۆنێل مێسی لێکیان دایەوە و ئاماژەیان بە ڕۆناڵدۆ کردووە وەک «GOAT» یان باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

تویتەکە بە خێرایی بڵاو بووەوە و ملیۆنان بینەری هەبوو و هەزاران کاردانەوەی لێکەوتەوە. کۆمەڵێک لە هاندەرانی ڕۆناڵدۆ پێشوازییان لەو کارەی پەیجی فەرمییە کرد، بەڵام هاندەرانی مێسی ئەو پۆستەیان بە ناپڕۆفیشناڵ و هاندەر وەسف کرد.

پۆستەکە تەنها چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، کاتێک ئەرجەنتین بە سەرۆکایەتی لیۆنێل مێسی لە یاری کۆتایی مۆندیالدا بە ئیسپانیا دۆڕا و خەونی بەرگریکردن لە نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی لەدەستدا.

ئەم کارە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر سۆشیال میدیا هەبوو، کاردانەوەی ئەرێنی و نەرێنی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە تەنزێک دادەنرا لەسەر بەراوردکردنی بەردەوامی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.