جام کوردی ـــ پارێزگاری کرماشان و نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئێران ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە کە ڕێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بیانی بە تابلۆی ناوچەی ئازادی بازرگانی ــ پیشەسازی قەسر شیرین لە هەموو خاڵەکانی پارێزگای کرماشان دراوە.

مەنوچێهر حەبیبی، لە ڕاگەیندراوەکەدا کە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و ئەنجومەنی دابینکردنی پارێزگا، فەرماندەیی پۆلیس و بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین کردووە، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە شۆڕ کراوەتەوە، مەودای ڕێگەپێدراو بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بیانی بە تابلۆی ناوچەی ئازادی قەسری شیرین وەک تەواوی جوگرافیای کرماشان ڕاگەیندرا.

لەم ڕاگەیندراوەدا هەندێ ئامانج وەک کەمکردنەوەی پیسکەرەکانی ژینگە، مۆدێرنکردنی کەشتی گواستنەوە، پەرەپێدانی گەشتیاری تەندروستی، بەرزکردنەوەی سەلامەتی بازرگانان و چالاکانی ئابووری، هەروەها یارمەتیدان بە گەشەی خۆشگوزەرانی ئابووریی پارێزگاکە وەکوو هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە خرایەڕوو.

لەسەر بنەمای ئەم ڕاگەیندراوە بڕیارنامەی ناوبراو هاوتایە بە بڕیارەکانی سەرۆککۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و پێویستە هەموو دام و دەزگاکان جێبەجێ بکەن