جام کوردی - لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئەندامانی دەستەی زانستیی نموونەیی وڵات، ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان وەک مامۆستای نموونەیی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئەندامانی دەستەی زانستیی نموونەیی، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ بە ئامادەبوونی دکتۆر حوسێن سیمايی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، دکتۆر فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حکوومەت و کۆمەڵێک لە سەرۆک زانکۆکانی وڵات و مامۆستایانی دیار، بە میوانداریی زانکۆی زانست و پیشەسازی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییە نیشتمانییەدا، بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان، دەستخۆشی لە کەسایەتییە باڵاکانی بواری پەروەردەی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای سەرتاسەری وڵات کرا.

«دکتۆر کیومەرس حەبیبی» مامۆستای تەواو (پڕۆفیسۆر) لە بەشی ئەندازیاریی شارسازیی زانکۆی کوردستان، لەم ڕێوڕەسمەدا وەک مامۆستای نموونەیی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.

ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی پێگەی باڵای مامۆستایان و ڕوونکردنەوەی دەوری سەرەکیی ئەوان لە پێشخستنی ئامانجە زانستی و کولتوورییەکانی سیستەمی خوێندنی باڵای وڵاتدا ساز کرا.