جام کوردی ـــ دوایین مەشقی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران پێش سەفەری بۆ لۆس ئەنجلۆس، لە مەکسیک بەڕێوەچوو.
بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لەم مەشق و ڕاهێنانەدا، مێهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی مەکسیک، ئامادە بوون و لە نزیکەوە لە مەشق و ڕاهێنانی یاریزانانی ئێرانی ئاگادار کراونەتەوە.
لە سەرەتای ڕاهێنانەکەدا، ئەمیر قەلعەنویی بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی مەکسیک و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئێران و مەکسیک، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ میوانداریی حکومەت و گەلی مەکسیک دەربڕی. سەرجەم یاریزانەکانی ئێران لەم مەشقەدا ئامادەبوون و ڕاهێنانی ستافی تەکنیکییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دوای ڕۆیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی میدیا، یاریزانانی وڵاتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەکنیکی تیپی نیوزلەندا مەشقی تاکتیکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا. هەروەها گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەکە، مەشقی تایبەتی خۆیان لەگەڵ ستافی تەکنیکیدا ئەنجامدا.
تەرکیز لەسەر پلانە تاکتیکییەکان لە هەردوو قۆناغی بەرگری و هێرشبەریدا، گرنگترین بەشەکانی کۆتا مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بوون پێش ئەوەی گەشت بکەن بۆ تیخوانا. سبەی ئێوارە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بەرەو لۆس ئەنجلۆس بەڕێدەکەوێت بۆ ئەوەی بەرامبەر بە نیوزلەندا یاری بکات.
دوایین مەشقی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران پێش سەفەر بۆ لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو
1 کاتژمێر لەمەوبەر