جام کوردی ـــ بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان دەستپێکردنی ڕێوشوێنی جێبەجێکاری و پلاندانانی پێویستی بۆ دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەت بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری سۆماری ڕاگەیاند؛ پڕۆژەیەک کە بە ئامانجی ئاسانکاری هاتووچۆی زیارەتکاران و بەرزکردنەوەی ژێرخانەکانی سنوورەکە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

عەلی سەلیمی بە ئاماژەدان بە سەردانی بریکاری پارێزگاری کرماشان و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی پارێزگاکان بۆ سنووری سۆمار، ڕایگەیاند: لەم سەردانەدا پرۆسەی ئامادەکردنی ژێرخانی پێویست بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین تاقیکرایەوە و دوایین دۆخی پڕۆژەی بیناسازی و خزمەتگوزارییەکانی ئەم سنوورە هەڵسەنگێندرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: شوێنی تێرمیناڵی سەرنشین، وەستانی ئۆتۆمبێلی تایبەت، دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون و هۆڵی سەرنشین وەک ئەو بەشانەی بوون کە لەم سەردانە مەیدانییەدا پشکنینیان بۆ کراوە. هەروەها ڕێڕەوی پێشنیارکراوی جاددەی تایبەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین هەڵسەنگێندرا و بە پەسەند کردنی دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە، خێرا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی جێبەجێکردن، خرایە ئەجیندای کارییەو.

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان جەختیشی کردەوە: هەموو دەزگا جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکان بە پێی ئەرکەکانیان بۆ باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری سۆمار، هاوکاری و هەماهەنگی پێویست ئەنجام بدەن.