جام کوردی - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست رێککەوتنەکە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی داوای لە لایەنەکان کرد بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە بکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد، هاوکار بوون لە بەدیهێنانی ئەم هەنگاوەدا.
ئەم پێشوازییە هاوکاتی هەوڵە بەردەوامەکانی هەرێمە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا.