جام کوردی ـ ئیدارەی گشتی ستانداردی کرماشان بە ئاماژە بە هەندێک هۆکاری کاریگەر لە سەر مانەوەی کاڵاکان لە گومرگی پارێزگای کرماشان، کۆمەڵێک ئاسانکاری و ڕێگای ئاسانی بۆ هەڵسەنگاندنی ئیزندان بە کاڵا هاوردەکراوەکان ڕاگەیاند و داوای هاوکاری زیاتری لە هاوردەکاران کرد بۆ تەواوکردن و تۆمارکردنی بەڵگەنامەکان لە کاتی خۆیدا.
ئیدارەی گشتی ستانداردی پارێزگای کرماشان له نووسراویەکدا بۆ ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی کرماشان، وێڕای ڕوون کردنەوەی هەندێک له هۆکاری مانەوەی کاڵا له گومرگدا، جەختی له سەڕ پێویستی هاوکاری زیاتری خاوەن کاڵاکان و هاوردەکاران لە تەواوکردنی فایل و پرۆسەکانی پەیوەندیدار بە هەڵسەنگاندنی گومرگی کرماشان کردەوە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە: بەشێک لە دواکەوتنی ئیزندان بە کاڵاکان دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی تۆمارکردنی داواکارییەکان، بارکردنی ناتەواوی بەڵگەنامەکان، نەدانی تێچووی تاقیکردنەوە یان تێچووی خزمەتگوزاری و تەواونەکردنی پرۆسەی کارگێڕی لەلایەن بەشێک لە هاوردەکارانەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زیاتر بەسەر بۆچوونی کارناساندا تێپەڕێت و ئەنجامەکەشی ئەبێتە مانەوە و دواکەوتنی کاڵاکان لە گومرگەکاندا.
ئیدارەی گشتیی ستانداردی کرماشان هەروەها بوونی ئاسانکاری جۆراوجۆری بۆ خێراکردنی ڕەوتی هەڵسەنگاندن و ئیزندانی کاڵاکانی ڕاگەیاند و وتی؛ هاوردەکاران دەتوانن سوود لە تواناکان وەک بەکارهێنانی تۆماری پابەندبوونی بەردەوام، وەرگرتنی بڕوانامەی تۆماری بەرهەم و کاڵا، هەڵسەنگاندنی تایبەتی کەرەستەی خاو و کەرەستە بۆ هێڵەکانی بەرهەمهێنان، شێوازی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی کاڵای سنووری، هەروەها ئاسانکاریی تایبەت بۆ کاڵای هاوردەکراو بە بەهای سنووردار، سوودمەند بکەن.
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، بۆ کاڵا سەرەتاییەکانیش هەلی ئیزندان پاش نمونەگرتن و بەدەستهێنانی پابەندبوون بە، بەکارنەهێنانیان و بەبازاڕکردنیان تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکان دابین کراوە. هەروەها بۆ کاڵا هاوردەکراوەکانی تر هەلی ئیزندان بە مەرج و گواستنەوەی کاڵاکان بۆ کۆگا تایبەتەکان لە ژێر چاودێری کۆمپانیاکانی پشکنیندا پێشبینی کراوە.
ئیدارەی گشتیی ستانداردی کرماشان هەروەها ئاسانکاریی تایبەت بۆ کاڵا هاوردەکراوەکان لە ڕێگەی ڕێکارەکانی سنووری و کۆڵبەرییەوە ڕاگەیاند و زیادی کرد؛ ئەو هاوردەکارانەی پێشینەیەکی هەڵسەنگاندنی کاڵاکانیان هەیە، دەتوانن سوود لە پرۆسە ئاسانکراوەکان و نموونەگرتنی سنووردارتر سوودمەند بن.
ئەم ئیدارە داوای لە ژووری بازرگانی کرماشان کردووە کە زانیاریی بەرفراوان پێشکەش بە چالاکانی ئابووری بکات، کە زیاتر بازرگانان و هاوردەکاران بتوانن ئەو توانایانە بەکاربهێنن بۆ خێراکردنی ڕەوتی ئیزندان بە کاڵاکان لە خاڵەکانی هاتنە ژوورەوەی پارێزگاکە.