کاژێر 22:00 هەردوو هەڵبژاردە یەکەم یارییان لە مۆندیالدا دەکەن و فەرەنسا بە سەرکردایەتیی کیلیان ئێمباپێ بە مەیدان دەچێت، تیپەکە چەند ڕۆژێکە بۆ ئەم یارییە بەهێز ئامادەکراوە و ئامانجی دەستپێکردن بە سێ خاڵە. فەرەنسا لە دوو مۆندیالی رابردوودا گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و دوو جار نازناوی جیهانی بەدەستهێناوە لە 1998 و 2018 و یەکێکە لە بەهێزترین تیپەکانی مێژووی مۆندیال. پێکهاتەی ئێستای فەرەنسا پڕە لە ئەستێرەی دیار وەک کیلیان ئێمباپێ، عوسمان دێمبێلێ، مایکل ئۆلیسێ و دێزری دۆوێ کە توانای هێرش و دروستکردنی گۆڵیان زۆر بەرزە. راهێنەری تیپەکە دیدێ دیشام پێشتر ڕایگەیاندووە کە دوای مۆندیال لە پۆستی خۆی دەکشێتەوە، بۆیە ئەم پێشبڕکێیە بۆی گرنگی تایبەتی هەیە. هەڵبژاردەی سەنیگال بە سەرکردایەتیی سادیۆ مانێ بەهێز ئامادەیە و بە پێکهاتەیەکی ڕێکخراو و توند دێتە مەیدان و چاوی لە ئەنجامێکی باشە، لە کاتێکدا خاوەنی ئەستێرەی وەک ئێدوارد مێندی، خالیدۆ کۆلیبالی و نیکۆلاس جاکسۆنە کە لە یانە گەورەکانی ئەورووپا یاری دەکەن و پێشتر لە مێژووی مۆندیالدا سەرسوڕهێنەرییان پیشان داوە.