ڕۆژی ٤ شەممە لیستی مووچەی مانگی شەش، لەگەڵ میزانەی مراجەعە و ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی مانگی ڕابردوو، ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراون و وردبینی لەسەر داتاکان دەستی پێکردووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم پرۆسەیە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت و پاش تەواوبوونی پشکنینەکان، هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ناردنی مووچە دەگیرێنەبەر. هەروەها لە بەغداش ئامادەکارییەکانی تایبەت بە تەمویلکردنی مووچە دەستی پێکردووە و پلانەکە ئەوەیە لە 21ی ئەم مانگەوە پرۆسەی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆران دەست پێ بکات. بەرپرسان ئاماژە دەکەن کە هیچ بەربەستێکی سەرەکی لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای 25ی مانگەوە بگات. بەڵام هێشتا کێشەی 120 ملیار دیناری نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەکراوە. لە مانگەکانی ڕابردوودا کەمبوونەوەی داهاتی نانەوتی کاریگەری لەسەر بودجەی هەرێم داناوە و بووەتە هۆی دروستبوونی کورتی لە پارەی مووچە. هەرێم داوای کردووە بڕی پارەی نێردراو بەپێی ڕێژەی داهاتی نانەوتی دیاری بکرێت، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەگەیشتووە. ئەگەر هەمان میکانیزمی پێشوو بەردەوام بێت، ئەگەری درێژبوونەوەی کێشە دارایییەکان و کاریگەرییان لەسەر دابینکردنی مووچە هەر ماوە.
کوردستان دوو پابەندی بۆ مووچەی مانگی شەش جێبەجێ کرد
جام کوردی - حکومەتی کوردستان بۆ مووچەی مانگی شەش دوو پابەندی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێ کرد. بەڵام یەک گرفت هەیە؛ ئەویش کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی کوردستان و ئەو بڕە پارەیە کە وەک داهاتی نانەوتی دەدرێتە بەغدا.
6 کاتژمێر لەمەوبەر