جام کوردی - بارەگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پێشێلکردنی ئاشکرای بەڵێن و پێشێلکردنی پەیماننامەی ئەمریکا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەی کۆتاییهێنان بە شەڕ و لە وەڵامی پێشێلکردنی بەردەوام و بێ پچڕانی ئاگربەست لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان، گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دادەخرێت.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

وَإِنْ نَکَثُوا أَیْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِی دِینِکُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْکُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَا أَیْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ یَنْتَهُونَ(۱۲ توبه)

بە لەبەرچاوگرتنی پێشێلکردنی ئاشکرای بەڵێن و پێشێلکردنی پەیمانی ئەمریکا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەی کۆتایی هێنان بە شەڕ و لە بەرامبەر پێشێلکردنی بێوچان و بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان و کوشتن و ئاوارەبوونی بێبەزەییانە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ستەملێکراوی ئەم خاکە و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی شکستی شکستی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی بۆ کشانەوە لە خاکەکانی باشووری لوبنان، باس لەوە کراوە کە گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە یەکەمە وەڵامێکە بۆ پێشێلکردنی بەڵێنەکانی دوژمن و ئەگەر دەستدرێژی بەردەوام بێت، هەنگاوی زیاتر پلان بۆ دادەنرێت و دەگیرێتەبەر بۆ ناچارکردنی دوژمن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.