جام کوردی - جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی تیمی دانوستانی تەکنیکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی چوار وڵات و ڕێککەوتن لەسەر ڕێکخستنەکانی دانوستانەکانی داهاتووی ڕاگەیاند.
کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەرپرسی شاندی پسپۆڕی ئێرانە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا و بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لە سویسرایە، ڕایگەیاند: “دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ڕۆژی یەکشەممە کە تا بەیانی دووشەممە بەردەوام بوو، وتووێژی تەکنیکی بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکە بەڕێوەچوو لە لێکتێگەیشتن و ئەو بەیاننامەیەی کە لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستی باڵادا دەرچووە، و لێکتێگەیشتنی پێویست گەیشتە ئەنجام”.
غەریبابادی زیادی کرد: بە پشت بەستن بەو لێکتێگەیشتنانە گفتوگۆکانی داهاتوو بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا بە ئامادەبوونی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی پاکستان و قەتەر بەڕێوە دەچێت و لێژنەیەکیش گەشەپێدان، و چاودێریکردن و جێبەجێکردنی پێکدەهێندێت”.
سەرۆکی تیمی دانوستانکاری تەکنیکی و پسپۆری ئێران هەروەها ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە لێکتێگەیشتنەکانی لێژنە باڵایە و بەیاننامەی کۆتایی وتووێژەکانی شەوی ڕابردوو، بڕیار درا خاڵی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئەندام، بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، هەروەها یەکەیەکی ڕێگریکردن لە ململانێکان لە لوبنان لە نێوان وڵاتانی ئەندام، پاکستان، و قەتەر، پێکبهێندرێت.
غەریبابادی زیادی کرد: سەرۆکی تیمە تەکنیکییەکانی چوار وڵات لە هەمان کاتدا سەرپەرشتی چالاکییەکانی گرووپی کار و دوو یەکەی کارکردن و ئاڕاستەکردنیان، ڕاپۆرت دەدەنە لیژنەی باڵا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا وتی: لە کاتی دانوستانە تەکنیکییەکاندا بەدواداچوونی پێویست بۆ دەرکردنی مۆڵەتی گشتی بۆ فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان و هەموو خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان و هەروەها لێکتێگەیشتنەکانی پەیوەست بە ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراو ئەنجامدرا. بەم پێیە مۆڵەتی گشتی کە پێشتر باسمان کرد لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە دەرچووە و لە ماڵپەڕی ئۆفاکیشدا بڵاوکراوەتەوە. هەروەها بڕیاردرا کە ئەو لێکتێگەیشتنە واژۆکراوانەی سەبارەت بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار (دوو بڕە ٦ ملیار دۆلار) دەستبەجێ بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.