بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی ژووری بیرکردنەوە "پێداچوونەوە بە دەرفەتە سەرەکییەکان و تەحەدداکانی هاوکاری لەگەڵ عێراق"، فەرەیدون ڤێردینژاد، بە ئاماژەدان بە هەنگاوەکانی عێراق بەرەو ئابوورییەکی هاوچەرخ و وەرگری وەبەرهێنان، ڕایگەیاند: کێبڕکێی وڵاتگەلێک وەک تورکیا، چین، سعودیە و ئوردن لە بازاڕی عێراقدا زیادی کردووە، هەروەها ئێران دەبێ پێگەی خۆی لەم بازاڕەدا بپارێزێت بە داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ.

ناوبراو هەروەها هۆشداری داوە کە جێبەجێکردنی پرۆژەی "رێگای گەشەپێدان"ی عێراق دەتوانێت گرنگی ئابووری ژئۆپۆلیتیک و ترانزێتی ئێران کەم بکاتەوە، هەروەها  گەشەپێدانی ناوچە ئازادەکان و بەندەرە وشکەکان و ناوچە پیشەسازییەکانیش وەک چارەسەر بۆ بەهێزکردنی پێگەی وڵات ناو دەبات.

لە دیدارەکەدا شارەزایان جەختیان لەوە کردەوە کە عێراق وەک یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکانی هەناردەکردنی ئێران دەمێنێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ناوی ئێران لە 10 هاوبەشی بازرگانی سەرەکی لە بەڵگەنامەی پەرەپێدانی پیشەسازی عێراقدا بوونی نییە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خوازیاری دەرچوون لە شێوە بازرگانییە تەقلیدییەکان و زیادکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هاوبەش و داڕشتنی بەڵگەنامەیەکی ستراتیجی بۆ هاریکاری ئابووری لەگەڵ عێراقدا، بوونەوە.

تایبەت بە جامی کوردی