جام کوردی - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یادی عاشوورا بەهاکانی سەبر، ئیمان و قوربانیدانی ئیمامی حوسێن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و بەرزڕاگرتنی حەق نوێ دەکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، لەو یادەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی دەکەنەوە، لەگەڵ کارکردن بۆ یەکڕیزی و پێشخستنی زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا، بە شێوازێک کە قەوارەی نیشتمانەکەیان بپارێزێت، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێز بکات، و هیواکانی گەلەکەیان بۆ ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر بەدی بهێنێت.