مێهدی تارێمی، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ئەم تیپە لە مۆندیالدا، وتی: ئێمە لێرە دەبێت لەگەڵ هەموو شتێک بە شەڕ هەڵبین. نازانم ئەمریکا دەیەوێت لەناوببرێین یان نا، بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە بەڵێ ئەوان پێیان خۆشە ئێمە دووربخرینەوە. پێم وایە چۆن دەکرێت بە سترێسێکی زۆرەوە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک یاری بکەین، فشارێکی زۆر لەسەر شانمان هەبێت. پاشان دەبێت بگەڕێینەوە بۆ تیخوانا.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری پلەبەرزکردنەوەی ئێران وتی: هاتوو بەخت یاوەری کردین و سبەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێشکەوتین ،بەڵام هیچ جۆرە پشوویەکمان نەبێت، ئەوە چۆن دەکرێت؟
تارێمی ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە یاری بۆ گەلی خۆمان دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە دەمانەوێت بەختەوەری بهێنین. ئێمە دەمانەوێت پەیامی ئاشتی بۆ خەڵکی ئێران، دەرەوەی ئێران، بۆ فیفا و بۆ هەموو لایەک بنێرین. بەڵام هیچ شتێک لەبارەی ئەوانی ترەوە نییە کە ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات. فیفا؟ ئەمریکا؟ کێ؟ نازانم. تەنها ناوێکم پێ بڵێ.
کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: وەک وتم ئینفانتینۆ لە یاری یەکەمدا هات و وتی هەموو کێشەکان لێرە چارەسەر دەکەین. بەڵام لە ڕاستیدا هیچی نەکرد. ئێمە هیچێکمان لێرە نییە. میدیای ئێمە لێرە نییە، نە بریکاری سەرۆک و نە سەرۆکی فیدراسیۆن هیچ کامەیان لێرە نین.
تارێمی لە کۆتاییدا وتیشی: ئێمە بە بێ تاقەتی چاوەڕێی درێژەدان بە ڕێگاکە دەکەین. ئێمە وزەیەکی باشمان هەیە لەناو خۆماندا. بەڵام دەبێت باس لەوە بکەین کە لە دەرەوە چی ڕوودەدات. دەڵێن هەندێک کەس حەزیان لە ئێمە نییە، بەڵام پێموایە ئەمە ڕاست نییە. ئێمە وزەی ئەرێنی و باشمان لە خۆماندا هەیە و دەبینین سبەی چی ڕوودەدات.