هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بە سێ یەکسانبوون و سێ خاڵ لە کۆمەڵەی خۆیدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و دوای دیاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردەکانی دیکە تەنیا بەختی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی لەدەستدا. دوابەدوای ئەم ڕووداوە "موحەمەد ڕەزا عارف" بریکاری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە تویتێکدا نووسیویەتی؛

یاریزانە بوێرەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی؛ هەندێکجار ئەنجامەکە ڕەنگدانەوەی شایستەیی نییە. لە سەختترین بارودۆخەکاندا تا دوا هەناسەتان بە شەرەفەوە ڕاتانکرد؛ هەرچەندە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرنەکەوتن، بەڵام بێهیوا مەبن. غیرەت و کۆڵنەدانتان جێگەی دەستخۆشی و ستایش بوو. بە فێربوون لەم ئەزموونە و نەهێشتنی کەموکوڕیەکان، داهاتوو گەشاوەتر دەکەین. خودای گەوەرە پاڵپشتان بێت.