جام کوردی - 'جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەمەبەستی بەستنی لێژنەی هاوبەشی هورمز لەگەڵ لایەنی عومان بۆ مەسقەت سەفەری کردبوو، ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد و مافە سەروەرییەکانی دەوڵەتانی کەنار دەریا کراون.
کازم غەریب ئابادی لە پەیامێکدا نووسیویەتی: لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ شاری مەسقەت، یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی هورمز لەگەڵ عەبدولعەزیز ئەلحەنایی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی عومان بەڕێوەچوو.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: لەم دیدارەدا وێڕای پێداچوونەوە بە پرسە هەنووکەییەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز، لە چوارچێوەی مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد و مافی سەروەریی دەوڵەتانی کەنار دەریا، بیروڕامان لەبارەی بەڕێوەبردنی داهاتووی ئاڵوگۆڕ کرد.