بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەلی ئیمامی بە ئاماژەدان بە گۆڕانی شێوازی ڕکابەری لە ئابووری جیهانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کێبڕکێ تەنیا لە نێوان کارگە ئابوورییەکاندا نییە، بەڵکو لە نێوان زنجیرەکانی دابینکردنیشدایە و بەرهەمهێنەرانیش دەبێت بازاڕەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بکەنە ئامانج.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە زۆرینەی هەناردەی ئێران هێشتا پشت بە کەرەستەی خاو و نیمچە خاو دەبەستێت، زیادی کرد: پشکی بەرهەمی کۆتایی بەهای زیادکراو لە هەناردەی ئەو وڵاتەدا هێشتا سنووردارە و بۆ ئەوەی توانای کێبڕکێی زیاتر بێت، پێویستە بوونی ئێران لە زنجیرە بەهاکانی ناوچەیی و جیهانیدا بەهێزتر بکرێت.

ئیمامی بە پێویستی زانی سیاسەتی پشتیوانی لە بەرژەوەندی بەرهەمهێنەرانی هەناردەتەوەر بگۆڕدرێت و وتی: ڕاکێشانی وەبەرهێنانی هاوبەش و بیانی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، باشترکردنی کوالیتی بەرهەمهێنان، دروستکردنی ئاسایشی وەبەرهێنان، چاکسازی لە ڕێساکانی بازرگانی لە گرنگترین پێشمەرجەکانن بۆ پەرەپێدانی هەناردەکردن.

ناوبراو هەروەها باسی لە پەرەپێدانی ژێرخانی لۆجستی، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی، چاکسازی لە سیستەمی باج و ئاسانکاری لە پرۆسەی گومرگی وەک پێداویستییەکی دیکە بۆ زیادکردنی توانای کێبڕکێی ئابووریی ئێران و ئامادەیی کاریگەرتر لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا کرد.

تایبەت بە جام کوردی