بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەسەر بنەمای ئەو فەرمانانەی کە لە لایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانییەوە ڕاگەیندراوە، ئەو سنووردارکردنانەی کە پێشتر بۆ هەناردەکردنی تەختە و وەرەقەی پۆڵا سەپێندرابوون کۆتاییان هاتووە و لەمەودوا هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە بەپێی یاسا و ڕێسا پەیوەندیدارەکان ڕێگەپێدراوە.
هەروەها ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران قەدەغەی هەناردەکردنی "ستابلایزر"ی بە کۆدی گومرگی ٢١٠٦٩٠١٠ی، هەڵگرت و گومرگی وڵاتی بۆ جێبەجێکردن، ئاگادارکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیندراوانەدا، گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران لیستی یازدەهەمی ئەو کاڵایانەی کە لە قەدەغەی هەناردەکردن بەخشراون لە بەشی یەکەم تا ٢٤ی کتێبی ڕێساکانی هەناردەکردن و هاوردەکردندا بڵاوکردەوە، کە ١١ کاڵای لەخۆگرتووە کە بریتین لە کەرە، فاسۆلیا، ئارد، تۆزی پەتاتە، گوڵ گوڵاو، بڕێک چەوری ئاژەڵ، پورەی هەشتاڵۆ، سۆسی بیبەری تون و تۆزی گۆشتی مریشک.
هاوکات هەناردەکردنی ماددە پرۆتینی سۆیای پێکهاتەدار بە کۆدی گومرگی ٢١٠٦١٠١١ لە لیستی کاڵا ڕێگەپێدراوەکان لابراوە و تا ئاگادارکردنەوەی دیکە، قەدەغە دەکرێت.
هەروەها، بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ستادی ڕێکخستنی بازاڕ، وادەی جێبەجێکردنی لێخۆشبوونی دام و دەزگاکانی پەیوەنددار لەگەڵ ئاژەڵ، برنج، نەوت و دانەوێڵە لە یاسای پێشینەی بەرواری تۆمارکردنی فەرمان بەسەر بەرواری بارکردنی کاڵا درێژکراوەتەوە تا کۆتایی مانگی خەرمانانی ١٤٠٥؛ بڕیارێک کە بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی کاڵای سەرەتایی و درێژەدان بە پرۆسەی هاوردەکردنی ئەو شتانە دراوە.
ئەم کۆمەڵە بڕیارە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕێساکانی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هەناردەکردن و هاوردەکردنی هەندێک کاڵا و بەڕێوەبردنی بازاڕی ناوخۆ لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانەوە بە گومرگی جێبەجێکار و چالاکوانانی ئابووری ڕاگەیەندراوە.
تایبەت بە جام کوردی