بەپێی ڕاپۆرتی جامی کوردی، محەمەد شەفێعی، بە ئاماژە بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، وتی: زیارەتکاران بەبێ  وەستانی درێژ و لە کەمترین کاتدا، بە دەروازەکانی دەچووندا تێدەپەڕن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ ۱۲ دەروازەی نوێ بۆ دەروازەکانی دەرچوونی سنووری خوسرەوی زیادکراوە و ژمارەی دەروازەکانی دیوی ئێرانیش یەکسان بووە بە دیوی عێراق. هەروەها لەگەڵ دروستکردنی سایەبانی نوێ لە بەشی کۆتایی ڕێگاکەدا، مەرجەکان بۆ  گەشتکردنی ئاسانی زیارەتکاران دابین کراوە.

قایمەقامی قەسرشیرین هەروەها دابینکردنی ئاسانکاری تایبەتی بۆ کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاگەیاند و وتی: دوو میوانخانە لە ستادی بارەگای ناوەندی ئەربەعینی قایمەقام، بۆ مانەوەی هەواڵنێران دانراوە و هەروەها هەماهەنگی پێویست لەگەڵ ستادی جێبەجێکردن کراوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بەرفراوانتر پێشکەش بە زیارەتکاران بکرێت.