جام کوردی - دواجار دوای ساڵانێک داواکاری و چاوەڕوانی، دوای زیاتر لە نیو سەدە لە کردەوەی تیرۆریستی و تێکدەرانەی گروپە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکانی دژە گەل، دوای ئەوەی هەزاران گیانی بەنرخ لە لایەن تیرۆریستانی بەکرێگیراوەوە ئەستێندرا، دوای چەندین ساڵ لە خیانەت و خزمەتی بەکرێگیراو بۆ دوژمنانی ئێران، دواجار وا دەردەکەوێت کە خەریکە دەچینە قۆناغێکی نوێی ڕێوشوێنی دادوەری، قۆناغێک کە خۆی لە دەرئەنجامە ڕاستەوخۆ و دەستبەجێیەکانی سەرکەوتن لە جەنگی نیشتمانپەروەری سێیەم و شکستی ئاغاکانی ئەو بەکرێگیراوانە سەرچاوە دەگرێت، کردارێک کە بتوانێت هیوایەک بۆ دادگاییکردنی ئەو تیرۆریستانە و سەرکردەکانیان بێبێتەدی

دوابەدوای بەردەوامی ڕێوشوێنە دادوەرییەکان و تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لە لایەن قوربانیانی کردەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، حوکمی دادوەریی، ئاگاداریی سووری ئینتەرپۆل و داواکاری ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک لە سەرکردە و ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانی پژاک، دیموکرات، کۆمەڵە و پاک دەرچووە.

بەپێی بەڵگەنامە بەردەستەکان، ئەم کارانە لە چوارچێوەی دۆسیە دادوەرییەکانی پەیوەست بە تۆمەتی تیرۆریستی و بە ئامانجی لێپێچینەوەی تاوانکاری نێودەوڵەتی بۆ تۆمەتبارەکان ئەنجامدراون، هەروەها داواکاری ڕادەستکردنەوەیان بۆ حکومەتی عێراق و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی نێردراوە. لە چاوپێکەوتنێکدا پارێزەری کەسوکاری ئەو تیرۆرانە داوای لێپێچینەوەکەی پشتڕاستکردەوە و ئامادەبوونی سەرۆکی ئەو تیرۆریستانە ڕاگەیاند.

لە نێو کەسانی داواکراودا، سەرکردە سەرەکییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی پژاک، دیموکرات، کۆمەڵە و پاک؛ لەوانە حوسێن یەزدانپەنا، سیامەند موعینی، ئەمیر کەریمی، عەبدوڵڵا موهتەدی و مستەفا هیجری. هەروەها کەسانی دیکە لەوانە عەبدولغەفوور شەریفی (ریباز شەریفی)، خەلیل نادری، ئەمیر سەحرایی (سیڤان)، کەیوان قادری (هیوا ئەرگەش)، سۆران عەبدی (ئازاد ئۆراز)، ئیقبال ئەدوەیی (هەڤاڵ ئەرگەش)، محەمەد سەعید عەبدی (قازی ئاوارە)، عەلی نوروزی (ریبوار ئابدانان)، سۆران ڕەسووڵپوور (فواد بریتانی)، حسێن عەزیمی گێرداک (هیوا جەوانرود)، خوداداد مورتەزایی (ئاهۆن چیاکۆ)، سەیاد خەموزادە (باران بریتانی)، مادح ڕاستخەدیو (مەروان سەقز)، مستەفا نەقشی، عوسمان تارەم (ئاماد شاهو)، ئەفراسیاب جەلیلیان (مەزڵوم حەفتان)، خیال تاڵە جانکانلوو (پەیمان ڤیان)، فاروق بابامیری، عەبدوڵڵا ئازەربەر (عەبە سور)، سیامەک مودەرسی (ئەبوبەکر)، ساڵح شەریفی، مستەفا مولودی، حەسەن شەرەفی (زانیار)، خالد عەزیزی، کەمال قوبادی، ئارش ساڵح، تەیمور ئەلیاسی، مولوود سەوارە، سەید عەبدولقاسم حوسێنی (شاحوسێنی)، ئەحمەد مورادی، ژیلا موستەجێر، و تاهر مەحمودی هەروەها لەو کەسانەن کە فەرمانی دادوەری و ئاگاداری سووری ئینتەرپۆل و داواکاری ڕادەستکردنەوەیان بۆ دەرچووە.