بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی مەحمودی بە ئاماژەدان بە تواناکانی کانزایی کرماشان ڕایگەیاند: هاوسنووربوون لەگەڵ عێراق دەرفەتێکی بەنرخە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کانزاییەکان، بەڵام ئەم هەناردەکردنە پێویستە بە دروستکردنی یەکەکانی بەرهەمهێنانی پرۆسێسکردن و بەهای زیادکراو لە جیاتی فرۆشتنی کەرەستەی خاو ئەنجام بدرێت.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی کردنی وەبەرهێنەران لەم بوارەدا، زیادیشی کرد: دروستکردنی شارۆچکە و بازاڕی کانزای تایبەتمەند لەسەر سنوورەکانی پارێزگا دەتوانێت بنەما بۆ گەشەی هەناردەکردن، زیادبوونی هەلی کار و گەشەسەندنی ئابووری کرماشان دابین بکات.
بریکاری ڕێکخراوەی ئەندازیاری کانگاکانی پارێزگاکە هەروەها چالاککردنی هەناردەکردنی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری لە کەرتی کانگادا بە توانایەکی دیکەی پشتگوێخراوی پارێزگاکە زانی و داوای گرنگیدانی زیاتری بەم بوارە کرد.