بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید کەریمی بە ئاماژە بە تۆمارکردنی ٤٧٠ هەزار و ٣٠٥ تۆن ئاڵوگۆڕی بەرهەمی کشتوکاڵی خاو لە سنوورەکانی پارێزگادا وتی: کرماشان تا ئێستاش بە یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی بازرگانی سنووری و دابینکەری بەرهەمی کشتوکاڵ بۆ بازاڕەکانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق دادەنرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لەم ماوەیەدا بڕوانامەی تەندروستی بۆ ۲۲ هەزار و ۷۰۲ باری هەناردەکراو دەرچووە، کە ئاماژەیە بۆ چاودێریکردنی وردی تەندروستی و کوالێتی بەرزی بەرهەمە کشتوکاڵییە هەناردەکراوەکان.
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان هەروەها ٩ هەزار و ٩٥٨ تۆن هاوردە و ١١٤ هەزار و ٨٧١ تۆن ترانزێتی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ڕێگەی سنوورەکانی کرماشانەوە ڕاگەیاند و ئەم ئامارانەی بە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی ستراتژیکی ئەو پارێزگایە لە ڕێڕەوی بازرگانی ڕۆژئاوای وڵاتدا زانی.
کەریمی بە ئاماژەدان بە گەشەی ئاڵوگۆڕە کشتوکاڵییەکان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ئەم ڕەوتەی بە دەرئەنجامی هاوکاری نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن، گومرگ، کەرەنتینەی گیایی و کەرتی تایبەت وەسف کرد و وتی: پەرەپێدانی بازرگانی سنووری و ئاسانکاری بۆ پرۆسەکانی هەناردەکردن هێشتا لە بەرنامەی کاردایە.
سەعید کەریمی زیادیشی کرد؛ کە پۆستەکانی کەرەنتینەی گیایی لە سنوورەکانی پەرویزخان، خوسرەوی، شێخ سڵە شۆشمی و سۆمار چاودێری تەندروستی بەرهەمە ترانزێتییەکان دەکەن.